بەهۆی ئۆکرانیاوە چەک و فڕۆکە لە ئەوروپا و دەوروبەری کۆدەکرێنەوە

قەیرانی ئۆکرانیا و ناکۆکیی نێوان ئەمریکا و ڕوسیا لەبارەی ئەو دۆسیەیەوە، هێزی زیاتری لە ئەوروپا و دەوروبەری کۆکردووەتەوە، بەجۆرێک ئەمریکا وەک پشتگیرییەک لە هاوپەیمانەکانی کەرەستەی سەربازیی ڕەوانەی چەند وڵاتێکی ئەوروپی دەکات.

هێشتا دەرگای گفتوگۆ لەنێوان هاوپەیمانانی ئەمریکا و ڕوسیا لەبارەی قەیرانی ئۆکرانیاوە دانەخراوە، بەڵام ئەوە نەبووەتەهۆی وەستانی جووڵەی سەربازی و ئەمریکا لە پۆڵەندا و ڕۆمانیا هێز و کەرەستەی سەربازی جێگیرکردووە.

ڕوسیا وەک لایەنێکی قەیرانەکە کەشتیی سەربازی ڕەوانەی دەریای ڕەش کردووە و مانۆڕی سەربازیی ڕوسیاش لەسەر دەریای ڕەش و ئۆکرانیا بەردەوامە.

حکومەتی پۆڵەندا ڕایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە فڕۆکەی ئەمریکی لە چەند بنکەیەكی سەربازیی وەک بنکەی ” Łask” جێگیرکراون، ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی فڕۆکەی f15ی ئەمریکی بۆ هەمان بنکە نێردراون.

ئەمریکا لە ڕۆمانیا و پۆڵەندا هێزی سەربازی و کەرەستەی سەربازی لە سنووری هێزەکانی ناتۆدا کۆدەکاتەوە و ڕوسیاش لەسەر مانۆڕەکانی بەردەوامە.

گفتوگۆی ئەوروپا و ڕوسیا لەبارەی ئەو پرسەوە بەردەوامە و لە ماوەی هەفتەیەکدا گفتوگۆی نێوان ڕوسیا و فەرەنسا و بەریتانیا بەردەوامی هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوروپا، ئاسیا و ئەفریقا ئەگەری جەنگیان تێدایە
پێشبینییەکان بۆ جەنگ و ململانێکان لە 2022دا بێپێشینەیە

جەنگ و ململانێکان لەماوەی دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە بەرزبوونەوەی زۆری ‏بەخۆوە بینیوە، بەپێی داتاکان، لە دوو ساڵی ڕابردوودا…
زیاتر ببینە

ناسا چوار كەشتیوانی ڕەوانەی وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆشایی ئاسمان کرد

ئاژانسی ناسای ئەمریكی بۆ یه‌كه‌مجار کەشتیی بۆشایی ئاسمانیی دراگۆن كه‌ له‌لایه‌ن SpaceXه‌وه‌ به‌رهه‌مهێندراوه‌، له‌گه‌ڵ تیمێكی پڕۆفێشناڵ ڕه‌وانه‌ی بۆشایی…
Total
0
Share