دوایینیان دەگاتە ئەمریکا.. مووشەکە بالیستییەکانی کۆریا ئەمریکا تووڕە دەکاتە

کۆریای باکوور ئەمڕۆ هەینی مووشەکێکی بالیستیی کیشووەر بڕی هەڵدا، ئەوەش نوێترینیانە لە زنجیرە تاقیکردنەوەکانی مووشەکە بالیستییەکان کە تاقیکردوونەتەوە.

پێشتر ڕۆژی پێنجشەممە کۆریای باشوور رایگەیاند، کە دراوسێکەی مووشەکێکی بالیستیی دیارینەکراوی بەرەو دەریای یابان هەڵداوە.

ئەو دوو تاقیکردنەوە تازەیەی کۆریای باکوور، دوای چەند کاتژمێرێک لە هۆشدارییەکانی پیونگیانگ دێت لە وەڵامدانەوەی سەربازیی توند، ئەگەر ئەمریکا ئامادەیی سەربازیی لە ناوچەکە نەگۆڕێت.

بەپێی بۆچوونی شیکەرەوەکان، کۆریای باکوور بەهێزترین وڵاتە کە توانای تێپەڕاندن و ڕووبەڕووبوونەوەی سزا نێودەوڵەتییەکانی هەیە.

لە وەڵامدانەوەی یەکتردا هەریەکە لە کۆریای باکوور و ئەمریکا مانۆڕیی سەربازییان ئەنجامدا بەتایبەت لە ناوچەی زەریای هیندی.

بابەتی پێشتر

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ خانەوادەی قوربانیانی تەقینەوەکە: رووداوەکە خەمێکی قووڵ و ئازارێکی گشتییە

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: نەخۆشییەکانی دەم و ددان نیوەی مرۆڤایەتییان گیرۆدە کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 82 دۆلارەوە…
Total
0
Share