سلێمانی.. كچە خوێندكارێك لە نهۆمی چواری خوێندنگاكەیەوە “كەوتە خوارەوە”

وێنەی خوێندنگاكە- فۆتۆ/ بژار دەباغ

كچە خوێندكارێكی 16 ساڵ لە نهۆمی چواری یەكێك لە خوێندگاكانی سلێمانی كەوتووەتە خوارەوە و باری تەندروسنتی ناجێگیرە.

سامان نادر، بەڕێوبەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “كچە خوێندكارێك كە تەمەنی 16 ساڵە و لە قۆناغی 12ی ئامادەییە، لە نهۆمی چواری خوێندنگای كوردستان كەوتووەتە خوارەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شۆڕشە و باری تەندروستی ناجێگیرە”.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، “ئەو كچە خوێندكارە خۆی خۆی هەڵداوەتە خوارەوە”.

زانیاریی زیاتر لە ڕاستەوخۆی پەیامنێرمانەوە ببینە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: لیستی مووچەی مانگی حەوت رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی تەمموز رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی…
Total
0
Share