وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆچوونی خۆی لەسەر موشەکبارانکردنی هەولێر ئاشکرا دەکات

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لە هێرشەکەی سەر هەولێردا 14  موشەک ئاڕاستەی ئەو شارە کراون و چوار لەو موشەکانە بەر بنکەی سەربازی ئەمریکا کەوتون لەو شارە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسەی پەنتاگۆن کە سکای نیوز بڵاوی کردووەتەوە، “10  موشەک لە دەرەوەی بنکە سەربازییە ئەمریکییەکە کەوتونەتە خوارەوە و زیانی گیانی مادیش هەبووە”.

بەرپرسە ئەمریکییەکە ئاشکرای کردووە، “لە هێرشەکەی سەر هەولێردا شەش کەس کە لەگەڵ هاوپەیمانان و سوپای ئەمریکا کاریان کردووە بریندار بوون و یەکێک لە بریندارەکان سەربازی ئەمریکییە”.

لەسەر هەمان ڕوداو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، “ئێمە توڕەین لەو هێرشە موشەكییەی كرایە سەر هەرێمی كوردستانی عێراق، ڕاپۆرتە سەرەتاییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە هێرشەكان كوشتنی بە ئەنقەستی هاوڵاتی سڤیلی لێكەوتووەتەوە و ژمارەیەك لە ئەندامانی هاوپەیمانانیش بریندار بوون، كە ژمارەیەك ئەمریكیشیان تێدان”.

هاوکات لەگەڵ بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی ئەو ئۆتۆمبێلەی كە وەك سەكۆی هەڵدانی موشەكەكان بەكارهێنراوە، دژەتیرۆری كوردستان ڕایگەیاند،  “دوابەدوای هێرشە موشەکییەکەی شەوی دووشەممەی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان توانییان ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزنەوە کە موشەکەکانی ئاڕاستەی هەولێری پایتەخت کردبوو.”

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد

لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق، توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە خەڵكی سامەڕابووە.…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە لە هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرچووبوو

پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی راگەیاند کە لە هەولێرەوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرچووبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
Total
0
Share