نرخی نەوتی خاو بە بەرزی ماوەتەوە

دوو ڕۆژە بەهای نەوتی خاوی برێنت لە سەروی 63 دۆلارەوە جێگیرە، هۆكارەكەی بۆ داخستنی بەشێك لە پاڵاوگەكانی نەوتی تێكساس دەگەڕێندرێتەوە.

ئەمرۆ سێشەممە 16ی شوبات، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 63 دۆلار و 52 سەنتە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێكساس 60 دۆلار و 20 سەنتە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز هۆكاری بە بەرزی مانەوەی نرخی نەوتی خاو دەگەڕێنێتەوە بۆ داخرانی بەشێكی پاڵاوگەكانی نەوتی ویلایەتی تێكساس بەهۆی بەفرەوە، كە بە گەورەترین بەرهەمێنەری نەوت ناوی بردووە.

ئەو ئاژانسە هۆكارێكی دیكەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی، چەكدارانی حوسی لە یەمەن ڕایانگەیاندووە، “بۆردوومانی سعودیەیان كردووە”، ئەوەش ترسی دروستكردووە كە سعودیە كە گەورەترین هەناردەكاری نەوتی ڕێكخراوی ئۆپیكە كێشەی بۆ دروست بێت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی هێرشەكانی سەر هەولێر ئەمریكا توڕەیە

بابەتی دواتر

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆچوونی خۆی لەسەر موشەکبارانکردنی هەولێر ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە جیهانییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دووەم لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت گەیشتە سەروو 44 دۆلار

نرخی نەوتی خاو بۆ بەرزترین ئاستی دوو مانگی ڕابردوو بەرزبووەوە، بەچەند هۆكارێكی هاندەر لەوانە سەرەتاكانی دەركەوتنی ڤاكسینی دژ…
Total
0
Share