کۆرۆنا وەرزشی عێراقی پەکخست

بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەرجەم چالاکیە وەرزشیەکان لە عێراق ڕاگیران

خانەی قەیرانە تەندروستیەکانی عێراق ،ئەمڕۆ دووشەممە تەواوی چالاکییە وەرزشییەکانی لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق ڕاگرت.

بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبووان لە سەرجەم شارەکانی عێراق، لیژنەی باڵا بۆ تەندروستی و سەلامەتی بە فەرمی سەرجەم چالاکیە وەرزشییەکانی ڕاگرت بە خولەکانی تۆپی پێشەوە.

لەم بارەیەوە ڕاگەیانراوێکیان بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، ” سەرجەم ئەو چالاکییانەی کۆبوونەوەی جەماوەری لێدەکەوێتەوە ڕادەگیرێن، پاڵپشت بە لێکدانەوەکانی لیژنەی باڵا بۆ تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم چالاکیە وەرزشیەکانی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

لە ڕاگەیانراوەکەدا هاتووە، ” بڕیارەکە گشتییە و سەرجەم یارییەکان دەگرێتەوە، هیچ یەکێک لە وەرزشەکان لە بڕیارەکە بەدەرنابێت”.

شایەنی ئاماژە بۆکردنە، قۆناغی چوونی خولی نایابی عێراقی، دوێنێ یەکشەممە کۆتاییهات، بڕیاربوو 20ی شوبات کە هەینی داهاتوو دەکات قۆناغی دووەم و گەڕانەوەی وەرز دەستپێبکاتەوە، بەڵام بەهۆی بڕیارەکەوە وادەی دەستپێکردنەوەی چالاکیەکان بۆ کاتێکی نادیار دوادەکەوێت.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان ئەمریکا بە پاڵپشتیکردنی پەکەکە تۆمەتبار دەکات

بابەتی دواتر

شارەزایان هۆشداری لە مەترسی خوێندنی ئۆنلاین لەسەر خوێندكاران دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share