پۆلیسی نەینەوا دەستگیرکردنی پێنج ئەندامی داعشی ڕاگەیاند

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی نەینەوا، ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات دەستگیرکردنی پێنج ئەندامی داعشی لە ناو ساری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی نەینەوا ڕایگەیاند، “بە هەماهەنگیی هێزە هاوبەشەکانی سەربە فەوجی 12ی فریاکەوتنی سەربە فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا و بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی و ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر توانیان پێنج ئەندامی ڕێکخراوی داعش دەستگیربکەن”.

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەوانەی دەستگیرکراون یەکێکیان ئاسایشی داعش ناوبراوە و ئەوانی دیکە بە جەنگاوەری ڕێکخراوەکە ناوبراون لە ڕیزەکانی فیرقەی فورقان و سەربازگەی گشتیی ڕێکخراوەکە ناوبراون لەکاتی کۆنترۆڵکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە لە چەند ساڵی ڕابردوودا.

راگەیەنراوەکە دەڵێت، “ئەو ئەندامانەی داعش لە گەڕەکەکانی زەهرا و تەحریر لە شاری موسڵ دەستگیرکراون بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی مووچە و هەمواری یاسای بودجەوە دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەشدارینەكردنی كورد لە كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمان هیچ مەترسییەك بۆ هەمواركردنەوەی یاسای…
Total
0
Share