کچێک لە ڕۆژی گواستنەوەیدا خۆی کوشت

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، کچێک لە گوندێکی ناحیەی دارەتووی سەربە قەزای بەردەڕەش لە ڕۆژی گواستنەوەکەیدا بە پەت خۆی هەڵواسیووە و خۆی کوشتووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو کچە تەمەنی نزیکەی 20  ساڵ بووە و ئەمڕۆ 15 ی شوبات، ڕۆژی گواستنەوەی بووە، بەڵام وەک کەسوکارەکەی وتویانە خۆی خنکاندووە.

پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕوداوەکە دەستپێکردووە و قسەی کەسوکارەکەی لەسەر ڕوداوەکە وەرگرتووە، بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

تا ئێستا ڕوونییە کە هۆکاری خۆکوژی کچە 20 ساڵەکە چییە، بەڵام نزیکی کاتی گواستنەوە و خۆکوژییەکەی ڕەنگە هەندێک سەرەداو بداتە دەست پۆلیس.

بابەتی پێشتر

ئوپامیکانۆ، بەرگریکارە نوێیەکەی بایرن کێیە و چۆن یاریدەکات؟

بابەتی دواتر

هەواڵگریی ئێران زانیاری لەبارەی ڕێكخەری كوشتنی فەخریزادە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: رێژەی سەوزایی سلێمانی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و عێراقیش زیاترە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، رایگەیاند، “رێژەی سەوزایی سلێمانی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و عێراقیش زیاترە”. بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی…
Total
0
Share