کەشناسی هەرێم وادەی بەفربارینی ڕاگەیاند

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایدەکات، تا کۆتای ئەم هەفتە شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و بەفر لە هەندێک لە شارەکانی هەرێمیش دەبارێت.

کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی و باران لە زۆرینەی شوێنەکان دەبارێت.

بەپێی پێشبینی کەشناسی، پلەکانی گەرما ڕۆژی پێنجشەممە نزم دەبێتەوە بە ئاستێک لە هەندێک شوێن بۆ خوار سفر نزم دەبێتەوە و لە زۆرینەی شوێنەکانی هەرێم بەفر دەبارێت.

کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو کاریگەری پاڵەپەستۆکە لە ئاسمانی هەرێم کەم دەبێتەوە و کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی ھەولێر هۆكاری كەوتنەوەی دوو ئاگرەكەی بازاڕی شێخەڵا ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ھەولێر رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو دوو رووداوی ئاگركەوتنەوە لە بازاری شێخەڵا كەوتەوە و دەستبەجێ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان…
زیاتر ببینە

ئەو راگیراوەی لەچاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی هەڵاتبوو دەستگیرکرایەوە

ئەو کچەی لە چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی هەڵاتبوو، ئەمڕۆ دەستگیرکرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share