داوا دەكرێت بە فەرمیی ناڕەزایەتی لەبارەی چاوپێكەوتنەكەی “ڕەغد”ەوە بگەیەندرێتە دوو وڵات

پەرلەمانی عێراق داوا لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی دەكات، بانگهێشتی باڵیۆزی هەردوو وڵاتی سعودیە و ئوردن لە بەغداد بكات و ناڕەزایەتییەكانیان دژ بە چاوپێكەوتنەكەی كچێكی سەدام بەو دوو وڵاتە ڕابگەیەندرێن.

پاش ئەوەی كەناڵی ئەلعەربییەی سعودی  چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ڕەغد كچی سەدام حسێن ئەنجامدا، لە ناوخۆی عێراق ناڕەزایی بەدوادا هات.

لە نوێترین كاردانەوەدا، لیژنەی “شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی” سەربە پەرلەمانی عێراق نوسراوێكی فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق كردووە، بۆ بانگهێشتكردنی باڵیۆزی وڵاتانی سعودیە و ئوردن و گەیاندنی ناڕەزایەتی لەبارەی چاوپێكەوتنەكەوە.

لیژنەكەی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەكردووە، “میوانداریكردنی لەو جۆرە، سوكایەتیكردنە بە گەلی عێراق، هەروەها ئەو قوربانییانەی لەژێر دەسەڵاتی حزبی بەعسدا داویەتی”.

لەو چاوپێكەوتنەدا ڕەغد قسە لەسەر “داگیركردنی عێراق دەكات لەلایەن ئێرانەوە، دژایەتیی خۆشی بۆ دابەشكردنی وڵاتەكەی پیشاندەدات”.

چاوپێكەوتنەكە لەلایەن كەناڵی عەرەبییەی سعودیەوە لە وڵاتی ئوردن، كە شوێنی نیشتەجێبوونی كچەكەی سەدام حسێنە تۆمار كراوە.

چاوپێكەوتنەكە لە زنجیرەیەك بەرنامە پێكدێت، بڕیارە لە ئەمڕۆوە دەست بە پەخشكردنی بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“سودانی فەرمانیکرد ئەو کەسانە دەستگیربکرێن کە هێرشدەکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا”

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانیکرد ئەو تاوانبارانە دەستگیربکرێن کە هێرشدەکەنە سەر…
زیاتر ببینە

كورد بە یەك هاوپەیمانێتی و پێكهاتەكانی دیكەش بە 38 هاوپەیمانێتی دەچنە هەڵبژاردنەوە

وادەی بەستنی هاوپەیمانێتی لایەنەكان كۆتاییهات و یەكێتی و گۆڕانیش داواجار وەكو تاكە هاوپەیمانێتی لایەنە كوردییەكان دەچنە هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی…
Total
0
Share