23 هەزار پارچە ئاسەوار دەگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق

23 هەزار پارچە ئاسەوار دەگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق کە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە قاچاغ بەرەو دەرەوەی عێراق نێردرابوون.

نەبیل کەریم، دادوەریی دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی گەڕاندنەوەی زیاتر لە 23 هەزار پارچە ئاسەواری مێژوویی بۆ عێراق سەرکەوتوو بووە و بەم زووانە دەگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو پارچە ئاسەوارانە لە دوای ساڵی 2003وە بە شێوازی نایاسایی و قاچاغ مامەڵەیان پێوەکراوە و  لەرێگای چەند گروپێکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە بە مەبەستی بازرگانیکردن پێیانەوە بەرەو دەرەوەی عێراق نێردراون.

ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو باندانەی بازرگانی و مامەڵە بە ئاسەوارەوە دەکەن، بەپێی ماددەی 40ـی ژمارە 55ـی ساڵی 2002 لە یاسای سزادانی عێراقی، حەوت تاوەکو 15 ساڵ زیندانیکردن دەیانگرێتەوە، لەگەڵ پێبژاردنی شەش هێندەی بەهای خەمڵێندراوی ئاسەوارەکە. دەشڵێت، ئەگەر ئاسەوارەکە بەنرختربێت ئەوا قەبارە و جۆری سزاکەش قورستر دەبێت و تاوەکو لە سزای سێدارەدان دەگۆڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەسائیب بۆ كازمی: سزای خودات بەسەردا دادەبارێنین.. كازمی: ئامادەی ڕوبەڕوبوونەوەی یەكلاییكەرەوەم

بارودۆخی عێراق ئاڵۆزە و گرووپێكی سەرەكیی حەشدی شەعبی هەڕەشە لە خوودی سەرۆكوەزیران دەكات، ناوبراویش دادەبەزێتە سەر شەقامەكانی بەغداد…
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمەوە: ئامانجمان دەستەبەركردنی مووچەی هەموو ڕۆڵەكانی گەلە

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئامانجی وەزارەتەكە زیادكردنی داهات و سوودەكانە بە شێوەیەك كە مووچەی هەموو ڕۆڵەكانی…
Total
0
Share