مستەفا كازمی دەستگیركردنی باندێكی “بكوژ”ی ڕاگەیاند

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق

سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستگیركردنی باندێكی لە بەسڕە ئاشكراكرد، ئەو باندە “دەستیان هەبووە لە كوشتنی ژمارەیەك هاوڵاتی”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە تویتەر ڕایگەیاندووە، “چەتەكانی مەرگ لە بەسرە، كە هاوڵاتییانی ئەو شارەیان دەترساند و ڕۆڵەكانیان دەكوشتین و مەرگیان لەو شارە خۆشەویستە بڵاودەكردەوە، كەوتنە چنگی پاڵەوانانی هێزە ئەمنییەكانمان و ڕادەستی دادگایەكی دادگەر و ئاشكرا دەكرێن”.

مستەفا كازمی ئەوەشی ئاشكراكردووە، “ئەمڕۆ بكوژانی جینان مازی و ئەحمەد عەبدولسەمەد، سبەیش بكوژانی ڕیهام و هیشام هاشمی و سەرجەم غەدرلێكراوانی دیكە”.

 

بابەتی پێشتر

نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لە 13 مانگی ڕابردوودا

بابەتی دواتر

لەکاتی بردنیاندا 50 پارچە ئاسەواری سێ هەزار ساڵە دەستیان بەسەردا گیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share