وێنە.. شوێنەوارێکی 2 هەزار ساڵە لە گەرمیان دۆزرایەوە

به‌رێوبه‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان به‌ وه‌كاله‌ت ڕایگەیاند، لە کاتی دروستکردنی پڕۆژەیەکدا لەناو بازاڕی شاری کەلار دوو پارچە شوێنەوار دۆزراونەتەوە کە پێشبینی دەکرێت هی 2 هەزار ساڵ پێش ئێستا بێت.

ساڵح سه‌مین، به‌رێوبه‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان به‌ وه‌كاله‌ت، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە کاتی دروستکردنی پڕۆژەیەکدا دوو شوێنەوار کە ئێسک و پروسکی دوو کەسی تێدا بووە لەگەڵ چەند پارچە کانزایەکی دیکە دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا پشکنین بۆ شوێنەکە بەردەوامە”.

بە وتەی ساڵح سەمین، ئەوان پێشتریش پێشبینی ئەوایان کردووە کە ئەو شوێنە شوێنەواری دێرین بێت و ئاسەواری تێدابێت، بۆیە بەرلەوەی پڕۆژەی هاوڵاتییەکە دەستپێبکات، ئێمە پشکنینمان ئەنجامداوە و دەرکەوتووە کە شوێنەوارێکی تێدابووە مێژووەکەی بۆ 2 هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی به‌رێوبه‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان پێدەچێت ئەو شوێنە ژن و مێردێکی تێدا نێژرابێت و بەپێی بیروبڕوای ئاینی و کۆمەڵایەتی ئەو سەردەمە کۆمەڵێک خشڵ و کانزایان لەگەڵدا نێژراوە، کە پێدەچێت مێژووەکەی بۆ سەردەمی ساسانییەکان بگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ كامیل: دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە كاریگەریی لەسەر نرخی ماددە خۆراكییەكان هەبووە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرباری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، بەهۆی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر هاوڵاتییان…
Total
0
Share