مەسرور بارزانی داوا دەکات ڕێککەوتنامەی شەنگال وەک خۆی جێبەجێبکرێت

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوا دەکات وەک خۆی ڕێککەوتنامەی شەنگال جێبەجێ بکرێت وەک ئەوەی لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمدا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ 14 ی شوبات، مەسرور بارزانی و جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبوونەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پشکی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵدا و ڕێککەوتنی شەنگال گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە لە چوارچێوەی دەستووردا، کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی چارەسەر بکرێن و  ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، جەختکراوەتەوە لە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال کە دەبێت وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت لە پێناو گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ ناوچەکە.

ماوەی چوار مانگە ڕێککەوتنامەی شەنگال لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقدا واژوو کراوە، لە یەکێک لە بڕگەکانیدا باس لە چۆڵکردنی شارەکە دەکات لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە، بەڵام تا ئێستا بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە و حکومەتی هەرێم بەردەوام داوای جێبەجێکردنی هەموو بڕگەکانی دەکات.

بابەتی پێشتر

هیندستان..لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا 14 ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان.. ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share