سلێمانی.. تەقەكەرێك دەستگیركرا “ئەفسەری خانەنشینە”

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، “مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی تەقەكەرێكیان دەستگیركرد”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی شوبات پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، “دوای ئەوەی ڕوداوێكی تەقەكردن لە شاری سلێمانی لە نزیك فولكەی خانەقا ڕویدا، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و توانرا تەقەكەرەكە دەستگیربكرێت”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “دەستیش گیراوە بەسەر ئەو دەمانچەیەدا كە تۆمەتبارەكە، تەقەی پێكردووە”.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار (م.أ.ن) كە ئەفسەری خانەنشینە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق بە روونی پێشێلی ئاگربەست دەکەن

هەسەدە بڵاویکردەوە، چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشق رێککەوتنی ئاگربەست لە ناوچەکانی جزیرە و کۆبانی پێشێلدەکەن. راگەیاندنی هەسەدە بڵاویکردەوە، سەرەڕای…
Total
0
Share