كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەشوهەوا بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ باران زۆربەی ناوچەكانی هەرێم و بەفر ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی كانونی یەكەم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما لە پارێزگای سلێمانی تۆمار دەكرێت كە پلەی گەرما دەگاتە 3 پلە.

سەبارەت بە پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ سبەی پێنجشەممە، پێشبینیكراوە، سبەی كەشوهەوا وەك ئەمڕۆ دەبێت تا دوای نیوەڕۆ و دواتر تاڕادەیەك باران و بەفر كەم دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەچێت.

پێشبینی ئەوەش كراوە، سبەی نزمترین پلەی گەرما لە سلێمانی تۆمار دەكرێت كە دەگاتە 2 پلە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: هێرشكردنە سەر هەولێر پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەریی خاكی عێراقە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، هێرشكردنە سەر هەولێر پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەریی خاكی عێراقە. ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ ساڵی نوێی کۆچی: ئەم یادە لەکاتێکدا دەکەینەوە هەرێم لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەدایە

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، “پێویستە هەموومان بەرپرسیارانە…
Total
0
Share