ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی شوبات کۆدەبێتەوە و مەبەستی کۆبوونەوەکەش گفتوگۆکردنە لەبارەی لامەرکەزی و دانوستانەکانی نێوان هەرێم و عێراق و چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغداد.
لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی وتی، “کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 دەکرێت، بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکرێت”.
بەپێی زانیارییەکانی توۆڕی میدیایی ئێستا، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پرسی لامەرکەزی سلێمانی و چونی ساندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغداد دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە بڕیارە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ بەغداد گفتوگۆکان لەسەر پرسی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراقدا یەکلایی بکەنەوە و کۆتایی ئەم هەفتەیە پرۆژە یاساکە دەنگدانی کۆتایی لەسەر ئەنجام دەدرێت.