لەئێستادا نرخی مریشک لە بەرزیدایە و فرۆشیارێکی مریشکیش، هۆشداری لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی دەدات.
هێمن جەمال، فرۆشیاری مریشک لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەئێستادا نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو بە سێ هەزار و 200 دینارە، بەراورد بە چەند هەفتەیەکی رابردوو، نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
وتیشی، ناردنی مریشک بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق، هۆکارێکی سەرەکیی بەزربوونەوەی نرخەکەیەتی.
ئەو فرۆشیارەی مریشک ئەوەشی ئاشکراکرد، لە ئەگەری بەردەوامبوونی ناردنی مریشک بۆ عێراق، نرخەکەی بەراورد بە ئێستا بەرزتریش دەبێتەوە و رەنگە بگاتە سێ هەزار و 600 دینار.