وەبەرهێنەرە بیانیەکان خەریکە تۆپی پێی ئیتاڵیای داگیردەکەن

خێزانێکی ئەمریکی دیکە، یانەیەکی ئیتاڵیایان کڕییەوە

وەبەرهێنەرە بیانییەکان لە نێو یانە ئیتاڵیەکاندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، کۆتا یانەش سپیزیا بوو فرۆشرا بە خێزانیكی ئەمریکی.

یانەی سپیزیای ئیتاڵی بە فەرمی ئاشکرایکرد، کە خێزانی ڕۆبێرت پلاتیک و لوری خێزانی و ئاماندا و کارۆلین و ڕۆبێرتی منداڵی خاوەنداریەتی یانەکەیان لە گابریێلی ڤۆڵپی خاوەنی پێشووی یانەکە کڕیوەتەوە.

لەم بارەیەوە خێزانە ئەمریکیەکە ڕاگەیانراوێکیان بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، “خۆشحاڵین بە کڕینی پشکەکانی یانەی سپیزیا کالچیۆ، ئێمە بەدوای چانسێکدا دەگەڕاین بۆ هاوبەشیکردن لە یانەیەکی ئیتاڵی ڕێزدار تاوەکو باشتر کاریان لەگەڵدا بکەین”.

11 یانەی ئیتاڵی لەلایەن بیانیەکانەوە خاوەنداریەتی دەکرێن

سەرمایەدار و کۆمپانیا بیانیەکان تاوەکو دێت زیاتر لە تۆپی پێی ئیتاڵیا تێوەدەگلێن، وەبەرهێنان لە خولی ئیتاڵیا دەکەن و تاوەکو ئێستا 11 یانەیان کڕیوە.

ڕۆبێرت پلاتیک و ئەندامانی خێزانەکەی کە خاوەنداریەتی یانەی سپیزیا دەکەن

لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا (سیریا ئەی)، یانەکانی ئەی سی میلان (سندوقی ئیلیۆت – ئەمریکا)، ئینتەرمیلان (گروپی سونینگ – چین)، ڕۆما (دان فریدکین – ئەمریکا)، پارما (گروپی کراوز – ئەمریکا)، فیۆرنتینا (ڕۆکۆ کۆمیسۆ – ئەمریکا)، بۆلۆنیا (جوی سابوتۆ – کەنەدا) وەبەرهێنانی بیانیان تیادا دەکرێت.

هەروەها یانەکانی کومۆ (ئەندۆنیسیا)، پیسیا (ڕووسیا و ئەمریکا)، پادۆڤا (فەرەنسا)، ڤینیسیا (ئەمریکا) لەلایەن وەبەرهێنەرانی بیانیەوە خاوەنداریەتی دەکرێن.

بابەتی پێشتر

سەرچاوەکان: کازمی بە نهێنی لەگەڵ ئێرانییەکان ڕێککەوتووە بۆ ڕاگرتنی بۆردومانەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید نیشانەی لە چوار بەرگریکار گرتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڕێکەی مێسی “مەدریدێستا” یە

جولیان ئالڤارێز، ئەستێرەی هەڵکشاوی ئەرجەنتین لە مۆندیالی قەتەر سەرنجی هەمووانی ڕاکێشاوە، توانیویەتی هاوشانی مێسی باشترین ئاست پێشکەش بکات.…
Total
0
Share