كەجەكە: ژمارەی كوژراوانی سوپای توركیا زۆر زیاترە

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان

وتەبێژی كەجەكە ڕایدەگەیەنێت، ناوچەیەكی تایبەت بە دیلەكانی شەڕ لەلایەن سوپای توركیاوە بۆردومانكراوە و دەشڵێت، توركیا تەنها دانی بە كوژرانی دوو ئەفسەری خۆیدا ناوە، بەڵام كوژراوەكانیان لەوە زیاترە.

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی شوبات بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا دوێنێ شەویش بە چڕی بەردەوام بوو”.

وتیشی، “لەناو ئەو شوێنانەی بۆردمانکراون کامپێک هەیە کە دیلەکانی شەڕی لێی ڕادەگیران. زانیاری سەبارەت بە ئەنجامەکانی ئەم بۆردمانە دواتر بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین”.

زاگرۆس هیوا ئەوەشی خستەڕوو، “ئارتەشی داگیرکەر” تەنیا دانی بە دوو ئەفسەری کوژراوی خۆیدا ناوە، بەڵام هەژماری کوژراوەکانی سوپای تورکیا “زۆر لەوە زیاترە”.

دوێنێ وەزارەتی بەرگریی تورکیا دابەزاندنی سوپای وڵاتەکەی لە چیای گارەی پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند و ئاشکراشیکرد لە کاتژمێر 2:55 خولەکی بەرەبەیان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2 دژ بە پەکەکە کردووە.

ئەمڕۆش وەزارەتەكە ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنەكەدا دوو سەرباز لە یەکەی کۆماندۆی پیادە بە ناوەکانی (بوراک چۆشکن و ھاروون تورھان) کوژراون و چوار سەربازی دیکەیان برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاهۆ عوسمان: نووسراومان بۆ تەوتینی مووچە كردووە و چاوەڕوانی وەڵامی حكومەت و وەزارەتی دارایی عێراق دەكەین

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، نووسراومان بۆ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی سلێمانی كردووە و چاوەڕوانی وەڵامی حكومەت و وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share