ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بودجەی عێراق و هەرێم کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوبات کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی پرسی بودجەی فیدراڵی و بودجەی هەرێمی کوردستانە بۆ ساڵی 2021.

لە ڕاگەیەنراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاووتوێكردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە خستنەڕووی دواپێشهاتەکانی پرۆژە بودجەی فیدراڵ و هەرێم بۆ ساڵی 2021.

یەکێکی دیکە لەو تەوەرانەی تاوتوێ دەکرێت، خستنەڕووی ئاستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە چاکسازی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: حکومەتی هۆڵەندا رۆڵی کاریگەری لە بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابوریی هەرێمدا هەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەدریان ئایسلستاین، کونسوڵی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share