هەولێر.. بەهۆی ڕوداوێكی هاتوچۆوە كەسێك گیانی لەدەستدا

 لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای كۆیە-هەولێر، كەسێك گیانی لەدەستدا و سیانی دیكەش بریندار بوون.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، “کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمرۆ سێشەممە 9ی شوبات، لەسەر ڕێگای هەولێر کۆیە، ڕوداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دوو بارهەڵگری گەورە و دوو ئۆتۆمبێلی تەكسی و تایبەت ڕویدا”.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرایكردووە، “لە ئەنجامی ئەو ڕوداوەة کەسێک کە شوفێری تاکسییەکە بوو گیانی لەدەستدا، سێ کەسی دیكەش کە سەرنشین بوون زامدار بوون، زیانێکی زۆری مادیش کەوتووتەوە”.

سەبارەت بە هۆكاری ئەو ڕوداوە فازڵ حاجی ئاماژەی بەوەكردووە، “یەكێك لەو بارهەڵگرانە، هەوڵی تێپەڕاندنی بارهەڵگرێکی تری داوە، هەردووکیان بەرەو کۆیە دەچوون، بەبێ ئەوەی خوێندنەوە بۆ سایدی هاتن، لەو کاتەشدا تەکسییەک و فۆردێکی تایبەت کە لە دوای یەکبوون بەرەو ناو هەولێر دەهاتن، بەهۆی بارهەڵگرەکەوە ڕێگایان لێ داخرا، تەكسییەكە ڕاستەوخۆ خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرەکەدا، بەڵام فۆردەکە توانیویەتی خۆی دەرباز بكات لە ڕوداوەكە”.

ڕاشیگەیاندووە، “ڕێگای هەولێر کۆیە ڕێگایەکی تاکسایدە و جەنجاڵە، هەروەها بەرزی و نزمییەکی زۆر و پێچی زۆری تێدایە، ئاستی سەلامەتی ئەو ڕێگایە باش نییە، بۆیە وا پێویستە لەسەر شوفێران، لە کاتی بەکارهێنانی ئەو ڕێگایە زیاتر هۆشیار بن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: دونیایەک تێبینیمان لەسەر کابینەی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبووە

ئەندامێکی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لە هەرێمی کوردستان ڕێڕەوی حکومڕانی لە ڕەگ و ڕیشەوە ڕاستبکەینەوە. لوقمان…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بەو ئاراستەیەن کێشەکانی هەرێم و بەغدا بەشێوەیەکی بنەڕەتی بەپێی دەستور چارەسەر بکرێن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران سەردانی کونسوڵخانەی ئیماراتی کرد و لەلایەن ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهیری، کونسوڵی گشتیی ئیماراتەوە پێشوازی…
Total
0
Share