قائیمقامیەتی سلێمانی نرخی وەستانی ئۆتۆمبیلی لە گەراجە ئەهلییەکان دیاریکرد و بەپێی ڕێنماییە نوێکە گەراجەکان کراون بە سێ جۆرە و هەر جۆرەش نرخەکانیان جیاوازن.
بە پێی ڕێنماییەکەی قائیمقایەتی سلێمانی، لە یەکێک لە جۆرەکانی گەراجەکاندا واته گه‌راجه داخراوه‌كان بۆ پێنج كاتژمێر ڕاوه‌ستانی ئۆتۆمبیل تیایدا، بڕی (1500) دیناری عێراقی له‌خاوه‌ن ئۆتۆمبێل وه‌رده‌گیرێت له‌سه‌رو ئه‌و كاتژمێره‌ی كه ده‌ستنیشانكراوه، ده‌بێته دوو هێنده بڕه پاره، له‌كاتی وه‌ستان و بردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌شدا، پێویسته پرۆسه‌كه به‌پسوڵه‌ی گه‌راجه‌كه بێت به‌بێ پسوڵه، سزای هه‌یه.
ڕێنماییەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئه‌و گه‌راجانه‌ی ته‌نها چه‌رداخیان هه‌یه و چه‌وڕێژن بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر ئۆتۆمبیل تیایاندا، بڕی (1250) دینار له‌خاوه‌ن ئۆتۆمبیله‌كه وه‌رده‌گرێت، و ئه‌و گه‌راجانه‌شی كه خۆڵن بۆ ڕاگرتنی پێنج كاتژمێر ئۆتۆمبیل، بڕی ته‌نها 1 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.