گوڵاڵە.. كەسێك دەستگیركرا “كەفالەتی بۆ داعش كردووە”

هەواڵگریی عێراق ئاشكرایكرد، كەسێك دەستگیركراوە كە هەستاوە بە پێدانی كەفالەت بە “چەكدارانی داعش” لە گوڵاڵەی سەربە پارێزگای دیالە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئەمڕۆ شەممە 6ی شوبات، بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی عێراقی ڕایگەیاندووە، “بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان و چاودێریكردنی بەردەوام، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگریی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی دیالە، هێزەكانی هۆبەی هەواڵگریی سەربازی لە فیرقەی پێنج بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی دوو لە لیوای 20 توانرا، كەسێك دەستگیر بكرێت كە كەفالەتی بۆ داعشەكانی سنووری ناحییەی گوڵاڵە كردووە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “ئەو كەسە لەكاتی هاتنەژوورەوەی ئەندامانی داعش، لە دەروازەی ناحییەی گوڵاڵە كەفالەتی بەسەردا دابەشكردوون”.

لە ڕاگەیەندراوەكەی هەواڵگریدا هاتووە، “ئەو كەسە بە مادەی 4 لە یاسای تیرۆر دەستگیركراوە”.

بابەتی پێشتر

ئەم هەفتەیە "کولەیەکی بێشومار" هێرش دەکەنە سەر ئێران

بابەتی دواتر

منداڵێکی 6 هەفتەیی لەژێر دەستی قەشەیەکدا گیانی لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share