وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بودجەی ساڵی 2027 ئامادەیە و داهاتی نانەوتی بۆ 18% بەرزکراوەتەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بڕگەکانی بودجە لە هەلومەرجێکی ئاساییدا نەنووسراون، بەڵکو لەناو شەڕ و داخستنی گەرووی هورمز و کەمبوونەوەی هەناردەکردنی نەوتدا نووسراون.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “داهاتی نانەوتی بۆ 18% بەرزکراوەتەوە و زیاتر لە 500 هەزار فەرمانبەری گرێبەست و کاتی بەهەمیشەیی کراون”.
وەزارەت دووپاتی کردەوە کە “لە بودجەی نوێدا زیاتر لە 120 هەزار کەس دادەمەزرێندرێن و پێنج تریلیۆن دینار بۆ پارێزگاکان تەرخانکراوە”.