ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یاسای لێبوردنی گشتی کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و چاوەڕێدەکرێت بەو هۆیەوە نیوەی زیندانییەکان ئازادبکرێن.
عەلی بەنداوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دەست بە جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتیی کراوە، بەڵام رێوشوێنی ورد بۆ جێبەجێکردنی گیراوەتەبەر.
وتیشی، بەهۆی یاساکەوە ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیکراوان ئازاددەکرێت، کە پێشبینی دەکەین نزیکەی نیوەی زیندانیان بگرێتەوە.
ئاشکراشیکرد، زیندانەکانی عێراق لەنێوان 65 هەزار بۆ 70 هەزار سزادراویان تێدایە، لە کاتێکدا توانای زیندانەکان لە 20 هەزار کەس زیاترنییە، جێبەجێکردنی یاساکەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر زیندانەکان و کەمکردنەوەی خەرجییەكان، بەتایبەت دابینكردنی خۆراک و ئامادەکردنی پێداویستییە لۆجستیکییەکان.