سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم: دەنگۆی جوڵەی هێزە عێراقییەکان لە حەجمی خۆی گەورەتر کراوە

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دەنگۆی جوڵەی هێزە عێراقییەکان لە حەجمی خۆی گەورەتر کراوە و بەوشێوەیە نییە.

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند، پێم وانییە کە عێراق هێز بەرامبەر هەرێمی کوردستان بجوڵێنێت، ئەمە یەکسان نییە بەوەی کە هەست بە هەژموون و مەترسییەکانی عێراق نەکەین.

دەشڵێت، بەڵام پێم وانییە کە حەجمی مەترسییەکان هێندە گەورەبن، دەرگای گفتوگۆ دانەخراوە، هەروەها نابێت دۆخەکە لەو بەڕێزانە ئاڵۆزبکەین کە بۆ گفتوگۆ دەچنە بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share