مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: ژنان و کچانی کوردستان بە ئازادی و سەرفرازییەوە ڕۆڵیان لە خزمەتکردنی کۆمەڵ و وڵاتدا بینیوە

 مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هەوڵەكانمان چڕ دەكەینەوە لەپێناو پاراستن و پشتگیریكردنی زیاتر لە ماف و داواكاریەكانی گشت ژنانی كوردستان.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

لەم بۆنە جیهانیەدا كە بۆ نەهێشتنی گشت جۆرەكانی توندوتیژی دژ بە ژنان بەڕێوەدەچێت، وەک هەمیشە تەئكید لەسەر چڕكردنەوەی هەوڵەكانمان دەكەینەوە لەپێناو پاراستن و پشتگیریكردنی زیاتر لە ماف و داواكارییەكانی گشت ژنانی كوردستان، تاوەکو لە ژینگەی کار و کایەی بەشداریی گشتیدا پارێزراوتربن و دەرفەتی زیاتریان لەخستنەگەڕی تواناکانیاندا بۆ فەراهەم ببێت.

لەمێژووی گەلەكەماندا، بە شاهیدی گەڕیدە و ڕۆژهەڵهاتناسان ژنان و كچانی كوردستان بەوپەڕی ئازادی و سەرفرازییەوە رۆڵیان لە گشت كایەكانی خزمەتکردنی کۆمەڵ و وڵاتدا بینیوە، بۆیە بە ڕەوینەوەی یەكجارەكیی حاڵەتەكانی هەراسانكردن و هەر جۆرە توندوتیژییەک لەدژیان، لەڕێی یاسا و رێکارە پێویستەکانی فەزای کۆمەڵایەتی و پایەدارکردنی بنەماکانی ماف و یەکسانی دەتواندرێت گەشەی زیاتر بەو ڕۆڵە سەنگینەیان بدرێت.

دووبارە سەركەوتن بۆ خەباتی ژنان و پاراستنی مافەكانیان دەخوازین.

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەیەكی باڵا لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە ئامادەبوونی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو

كۆبوونەوەیەكی باڵا لە نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق بە ئامادەبوونی هێزەكانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو. ئەمڕۆ شەممە، كۆبوونەوەیەكی…
Total
0
Share