وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستپێکردنی ڕێکارەکانی یەکخستنی داتاکانی کارتی زانیاری، بە ‘کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو’ ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پڕۆسەی تێکەڵکردنەکە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنییەوە لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان ئەنجامدەدرێت، بەبێ ئەوەی هاووڵاتیان پێویستیان بە دەرهێنانی بەڵگەنامەی نوێ یان زیادکردنی هیچ مامەڵەیەکی دیکە هەبێت.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندجارێک دەنگۆی یەکخستنی کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری هەبوو و ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ڕەسمی دەستی بە ڕێکارەکان کرد.