شرۆڤەکارێکی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵی داوا سەرەکییەکەی یەکێتی و نەوەی نوێی ڕەتنەکردووەتەوە.
ئەو شرۆڤەکارە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تەنیا دەرکردنی فەرمانی وەلائی بۆ ڕاگرتنی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردووەتەوە، نەوەک ئەو داوایەی لەسەر نایاساییبوونی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی تۆمارکراوە.
وتیشی، کەواتە داوا سەرەکییەکە ڕەتنەکراوەتەوە و لە وادەی خۆیدا دادبینیی بۆ ئەنجامدەدرێت.