بەپێی زانیارییەکان، لەم هەفتەیەدا نەوتەکەی حکومەتی عێراق دەگاتە سنووری پارێزگای سلێمانی.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕێکارەکانی هاتنی نەوت لە بەغدادەوە بۆ سلێمانی دەستیپێکردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا نەوتەکە بگاتە سنووری سلێمانی و بەزووترین کات دەست بە دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییاندا دەکرێت.
بەهۆی ئەوەی لەئێستادا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەشێوەیەکی گشتی هاووڵاتییان توانای کڕینی بەرمیلە نەوتیان نییە و ئێستا بەشێوەی تاک و تەرا، بە دەبە نەوت دەکڕن و بەشێکیان چاوەڕێی ئەو نەوتەن کە بڕیارە لە بەغدادەوە بنێردرێت.