دۆناڵد ترەمپ: كۆچبەر فەڕەنسا وێران دەكات

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەوەی لە فەڕەنسا دەگوزەرێت بەهۆی ئیسلامەویە و دەشڵێت، “كاتی ئەوەیە ئاژاوەگێڕان دیپۆرتبكرێنەوە”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەنوێترین لێدوانیدا لەبارەی دۆخی ئێستای فەڕەنساوە ڕایگەیاند، ئەوەی لە پاریس دەگوزەرێت هۆكارەكەی كۆچبەرانن و “زۆر دەمێكە هۆشدارییمان لەمبارەیەوە بە ئەوروپاداوە”.

وتیشی، “فەڕەنسا بەهۆی كۆچبەرانەوە بەرەو وێرانكاریی دەچێت و هۆكارەكەشی خودی ئیسلامە و ئەو بیركرنەوە وێرانەیەیە كە كۆچبەران بیریپێدەكەنەوە”.

جەختیشی لەوەكردەوە، “دەبێت بەخێرایی فەڕەنسا جڵەوی بارودۆخەكە بكات و كاتی ئەوەهاتووە ئاژاوەگێڕان بەرەو وڵاتەكانی خۆیان بنێردرێنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share