حەسەكە؛ ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد برنداربوون

بەهۆی ئاڵۆزییەكانی پارێزگای حەسەكە و ئەو خۆپیشاندەرە عەرەبانەی دەیانەوێت بچنە نێو شارە كوردییەكانەوە، ژمارەیەكە هاووڵاتیی كورد بریـ.ـنداربوون.

میدیاكانی رۆژئاڤای كوردستان بڵاویانكردەوە، بەهۆی ئاڵۆزییەكانەوە ژمارەیەك هاوڵاتی كورد لە پارێزگای حەسەكە برنداربوون و هێزەكانی سەر بە ئاسایشی ناوخۆی پارێزگاكە لە ئامادەباشیی تەواودان.

ئەوەشیان ڕوونكردووەتەوە، هەوڵەكان بۆ ئارامكردنەوەی دۆخەكە بەردەوامییان هەیە و لە ئێستاشدا هەوڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گێرەشێوێنان دەدرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، نورەدین عیسا، پارێزگاری حەسەكە لە هەژماری تایبەتیی خۆ لە پلاتقۆڕمی ئێكس پەیامێك ئاڕاستەی خۆپیشاندەران كرد و نووسیویەتی، خۆپیشاندان داوایەكی ڕەوایی، بەڵام دەبێت لەچوارچێوەی یاسادابێت و پێویستە بە ژیرییەوە مامەڵە بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share