لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 6ـی تشرینی یەکەمی 2026دا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێک بۆ 1520 دینار بگۆڕێت و لە ئەمڕۆوە بڕیارەکە چووە بوارى جێبەجێکردنەوە.
پاش بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران، بانکی ناوەندی لە نووسراوێکی ڕەسمیدا بۆ بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو، پاڵپشتی خۆی بۆ بڕیارەکە ڕاگەیاند و نرخە نوێیەکانی پەسەند کرد کە بەم شێوەیەیە:
نرخی کڕین لە وەزارەتی دارایی: 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
نرخی فرۆشتن بە بانکەکان: 1510 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
نرخی فرۆشتن بە هاووڵاتییان: 1520 دینار بۆ هەر دۆلارێک.
بانکی ناوەندی داوای لە سەرجەم دامەزراوە داراییەکان کردووە لە ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2026ـەوە پابەندی ئەم نرخە نوێیانە بن و کارکردن بە نرخەکانی پێشوو ڕابگرن.