کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستیپێکرد و دەستپێکی کۆبوونەوەکە بە پیشکەشکردنی ڕاپۆرتی سەرۆکی حکومەت بوو.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە کە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ڕۆژی 3ی ئەم مانگە بڵاویکردەوە هاتووە، “به‌پێی حوكمی ماده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له ماده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری لەبارەی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان-داوە”.
لە ڕاگەیەنراوێکدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، “مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕاپۆرتێکی گرنگ لە پەرلەمانی کوردستان دەخاتەڕوو، تێیدا تیشک دەخاتە سەر چەند تەوەرێک، لەوانە( پڕۆسەی چاکسازی لە بواری دارایی و کارگێڕی ، یاسای چاکسازی، پلانەکانی ڕوبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و پەتای کۆرۆنا، پرۆژە خزمەتگوزاریی و ستراتیجییەکان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ڕێگاوبان و کارەبا، پرۆسەی گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ بەغدا و دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دۆسییەکانی نەوت و دارایی و پێشمەرگە)”.