پەرلەمانتارێك: مووچەی مانگی دوو كەمێك دوادەكەوێت، بەڵام هەر دەنێردێت

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەغداد سێ داواكاریی نوێی ئاراستەی هەرێم كردووە و دەشڵێت، “مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت و رەنگە كەمێك دوابكەوێت”.

 راشیگەیاند، هەرێمی كوردستان 51 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی ناردووە و بەغداد دوای داهاتی نەوت دەكات و لە هەمانكاتدا داوادەكات تەوتینی مووچەی مووچەخۆران بكرێت.
وتیشی، “پێویستە هەرێمی كوردستان بەپەلە بكات و هەناردەی نەوت لە رێگای سۆمۆوە دەستپێبكاتەوە ئەگەر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزین بەخۆوە ببینێت گرفت بۆ مووچە دروستدەبێت”.

لەبارەی ناردنی مووچەوە، ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت و رەنگە كەمێك دوابكەوێت، بەڵام ئەگەر هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێنەكاتەوە ئەوە لە مانگەكانی داهاتوودا كێشە بۆ مووچە دروستدەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ یادی یەکێتی: بە ڕێز و شانازییەوە یادی شـ.ـەهیدان و خەباتگێڕانی ڕێگەی ئازادی دەکەینەوە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە دامەزراوەی سەرۆک جەلال…
Total
0
Share