قائیمقامیەتی دەربەندیخان: دوا وادە بۆ بەستنی تەوافەی تانکیی سەربان 15ـی ئەم مانگەیە

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ئاگادارییەکی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییان و کاسبکارانی سنوورەکە کرد و ڕایگەیاند، دەبێت تاوەکو ڕۆژی 15ـی 10ـی 2026، تەوافە بۆ تانکیی ئاوەکانیان ببەستن.

بەپێی ئاگادارییەکە، ئامانج لەم بڕیارە ڕێگریکردنە لە بەفیڕۆچوونی ئاو بۆ پاراستنی سیمای شارەکە و ڕێگریکردن لە تێکچوونی شۆستە و قیری شەقامەکان بەهۆی ڕژانی ئاوەوە.

قائیمقامیەتی دەربەندیخان هۆشداریشی داوە کە دوای تێپەڕبوونی وادەی دیاریکراو، هەر شوێنێک پابەندی ڕێنماییەکە نەبێت، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی و سزای پێبژاردن (غەرامە) دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share