دژەتیرۆر تـ.ـیرۆریستێک لە سلێمانی دەستگیردەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بڵاویکردەوە، پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی وردی هەواڵگری، هێزەکانمان توانییان تیرۆریستی داواکراو دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوبراو ئەندامی بەناو ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووە و لە (فرقة 210)دا چالاکیی ئەنجامداوە، هەروەها باوکی لە ڕیزەکانی داعشدا لە (ویلایەتی باکووری بەغداد) فەرماندەی مەفرەزەی سەربازیی بووە، پاشان کراوەتە والی فەلوجە، باوکی ناوبراو لە قەزای ئەبو غرێب لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا کوژراوە، هەروەها برایەکی لە ناوچەی نەباعی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.

لە کۆتاییشدا هاتووە، تیرۆریستی دەستگیرکراو، پاش ڕووخانی داعش، ڕووی لە شاری سلێمانی کردووە و لەوێ نیشتەجێ بووە، لە هەمان کاتدا وەک ئەندامێکی چالاکی ڕێکخراوەکە لە سنووری سلێمانی بەردەوام بووە لە چالاکییەکانی تا ئەو کاتەی لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆرەوە دەستگیرکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەدی حاجی رەشید: تا تەوتین جێبەجێنەکرێت مووچەی فەرمانبەران رزگاری نابێت

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی مووچەی مانگی 12ـی فەرمانبەرانی هەرێم رایگەیاند، بەغداد ناردوویەتی، بەڵام حکومەتی هەرێم دابەشینەکردووە.…
Total
0
Share