لیستی مووچە ڕادەستی بەغداد دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی ئەیلول و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئاب، دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبات بۆ فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و سبەی دووشەممە، بە ڕەسمی ڕادەستیان دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، هەر سبەی دووشەممە ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی (مانگی ئاب 2026)، ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق دەکات، بە ئامانجی وردبینیکردن و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share