لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندنەوە زانیاریی نوێ ئاشکراکرا

دوابەدوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە رۆژی ٧ی ئەم مانگە نوسراوێکی بڵاوکردەوە و دواتریش بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە داوای کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکانیان کرد و داوای گەڕانەوەی مامۆستایانیان کرد، ئەمڕۆ زۆرینەی خوێندنگەکان کرانەوە، بەڵام بەشێک لە مامۆستایان دەستیان بە دەوام نەکردووەتەوە و دیار نییە پابەند دەبن یاخود نا.

ئەمڕۆ سیشەممە، بە گوێرەی  ساڵنامەی خوێندن کە لەلایەن پەروەردەی گشتی سلێمانییەوە بڵاوکرایەوە دەبوایە یەکەم رۆژی دەستپێکردنەوەی خوێندن بێت و خوێندنگەکان دەوامیان تێدا بکرێت، بەڵام هەموو مامۆستایان نەچوونەتەوە بۆ خوێندنگەکان و لە هەندێک خوێندنگە چەند مامۆستایەک چوونەتەوە بەمەبەستی پەیوەندیکردنەوە.

دوای تێپەڕبوونی وەرزێکی خوێندن بە بایکۆت و نەبوونی دەوام، مامۆستایانی ناڕازی سنوری سلێمانی و راپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجە لەماوەی رابردوو داوای جێبەجێکردنی 5 خاڵی سەرەکییان لە حکومەت کردبوو، وەزارەتی پەروەردە لە رۆژی ٧ی ئەم مانگە نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، پاش گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندی هەیە كە پاش هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی و ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان:

1-پلە بەرزكردنەوە لەچوارچێوەی یاسا بەركارەكان دەستپێدەكات.

2-بەگرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەگوێرەی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری، بکرێت.

دواتریش ئەم نوسراوە کاردانەوەی دروستکرد و مامۆستایانی ناڕازی نوسراوەکەیان رەتکردەوە و وتیان کە بایکۆت ناشکێنن و ناگەڕێنەوە بۆ خوێندنگەکان تا ئەو کاتەی حکومەت بە روونی وەڵامی داواکارییەکانیان نەداتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە سنورەکانی سلێمانی و راپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجە نوسراویان کرد و داوای کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکانیان کرد و داوای چوونەوەی مامۆستایانیان کرد بۆ خوێندنگەکان.

لەلایەکی دیکەشەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، وەڵامی داواکاری مامۆستایان لە سلێمانی نییە و داواکاری مامۆستایان لە هەولێر و بەغداد دەبێت جێبەجێ بکرێت، بەڵام راگرتنی پڕۆسەی خوێندن زیانی هەبووە لەسەر شارەکە و داوای لە مامۆستایان و فەرمانبەران کرد لەبەر بەرژەوەندی خوێندكاران و قوتابیان دەرگای قوتابخانەكان بكەنەوە بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە خوێندنی ئەمساڵ و جەختیشی کردەوە، بەردەوام دەبن لە پشتیوانی داوا رەواكانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکوەزیرانی پاکستان: پێدەچێت لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەمریکا و ئێـ.ـران ڕێککەوتن واژووبکەن

سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایدەگەیەنێت، پێدەچێت لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەمریکا و ئێـ.ـران ڕێککەوتن بەشێوەی ئەلیکترۆنی واژووبکەن. شەهباز شەریف،…
زیاتر ببینە

روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆی بارهەڵگرێكی گواستنەوەی سووتەمەنییەوە هەندێك سووتەمەنی كەوتبووە زێی دوكانەوە كە هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە…
Total
0
Share