وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای دانەغاز، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کەمبوونەوەی غازی ماڵان نابێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، هاووڵاتییان دڵنیادەکەینەوە کە پڕۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای دانەغاز کە لە ماوەی مانگێگ بەڕێوەدەچێت، بە هیچ شێوەیەک کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی غازی ماڵان نابێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتێکدا لە ئێستادا بڕی بەرهەمهێنانی غاز 640 ملیۆن پێ سێجایە، لە چاکسازییەکەدا بڕی بەرهەمهێنانی غاز دەبێتە 520 ملیۆن پێ سێجا، بەمەش بڕی کەمبوونەوەی غازەکە کەمە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر غازی ماڵان نابێت.