بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە نابیستن و خوازیاری بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێرین، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بەمەبەستی بەدەستهێنانی فۆڕمی پێدانی مۆڵەت.
بەگوێرەی هاتوچۆی سلێمانی، پاش بەدەستهێنانی فۆڕمەکە، ئەو هاووڵاتییانە دەنێردرێن بۆ لیژنەی پزیشکی بەمەبەستی هەڵسەنگاندیان، پاشان کارەکانیان بەمەبەستی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری بۆ ئەنجامدەدرێت.