كەشناسێك: بارانبارین دەستپێدەكات

شارەزایەكی كەشناسیی لەبارەی گۆڕانكاریی كەشوهەوا و دەسپێكردنی وەرزی بارانبارین زانیاریی نوێ ئاشكرا دەكات.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسیی لە هەژماری تایبەتیی خۆی بڵاویكردەوە، لە ماوەی سێ رۆژی داهاتوودا كەشی هەرێم و ناوچەكە بەگشتیی بەجێگیریی دەمێنێتەوە و پلەكانی گەرماش بەبەرزی دەمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بارستە هەوایەكی سارد لەدەریای ناوەڕاستەوە كاریگەریی بۆ سەر هەرێم و تەواوی وڵاتانی ناوچەكە دروستدەكات و پلەی گەرمیش لە نێوان پێنج تا حەوت پلەی سیلیزی نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و كەشی فێنكی پایزەش دەستپێدەكات و بەیەكجاری كۆتایی بەگەرمای هاوین دێت.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لەگەڵ كۆتایی هەفتە و ڕۆژی پێنجشەممە بەتایبەت، بارودۆخی ناجێگیریی كەشوهەوا دەستپێدەكات نمە باران لە كات و شوێنی جیاجیادا دەبارێت و لەهەندێك شوێنیش تاوە بارانێكی مامناوەند و هەورە بروسكەی لەگەڵدا دروست دەبێت و بەپێی پێشبینییەكانیش بێت ماوەی 10 ڕۆژ ئەم بارودۆخە بەردەوامیی دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share