دانەر عەبدولغەفار: فەرمانبەرانی هەرێم وەک فەرمانبەرانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش وەک فەرمانبەرانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

دانەر عەبدولغەفار، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە فەرمانبەرانی مووچە لە مافی پلەبەرزکردنەوە و سەرمووچە بێبەشن، لە وەڵامی نووسراوێکماندا، وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی ئێمەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی بودجە کردووە، تاوەکو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی عێراق، پلەکانیان بەرزبکرێتەوە و سەرمووچەیان بۆ ببەسترێت.

وتیشی، بۆیە لەسەر ئەو بنەمایە، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دەستپێبکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share