پسپۆڕانی بواری خۆراک ئاماژە بەوە دەکەن، خواردنەوەی قاوە بە ڕێژەیەکی گونجاو لە بەیانیاندا، هۆشیاری و چالاکی زیاددەکات و یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی هەستی ماندووبوون لە ڕۆژەکەدا.
بەڵام لە هەمان کاتدا هۆشدارییش دەدرێت لە زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی، کە ڕەنگە ببێتە هۆی:
– دڵەڕاوکێ و نیگەرانی.
– خێرا بوونی لێدانی دڵ لە هەندێک کەس.
– تێکدانی خەو.
– ناڕەحەتیی گەدە لە هەندێک کەس.