بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو بەبێ وەرگرتنی ڕێنمایی، دوو ورچ ئازادکراون.
سەرهەنگ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە ڕایگەیاند، هەر ئاژەڵێک کە لەناو سروشتدا ئازاد دەکرێت، دەبێت فەرمانگەکانی ژینگە پشکنینی بۆ بکەن، تا بزانن ئاژەڵەکە دەتوانێت لەناو سروشتدا خۆی بگونجێنێت و کێشەی تەندروستی هەیە یان نا.
ڕوونیشیکردەوە، شەوی ڕابردوو دوو ورچ لە شاخەکانی هەورامان بەبێ پرسکردن بە ئێمە ئازاد کراون، نیگەرانین لەو بابەتە و بەدواداچوون دەکەین، چونکە کارەکە بەدەر لە ڕێنماییەکان ئەنجامدراوە.