بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە کە ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە شەقام، کۆڵان و پێش بەنزینخانەکان بەمەبەستی نۆرەگرتن بۆ بەنزین لە شەواندا بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
بەگوێرەی ئاگادارییەکەی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ڕاگرتن و جێهێشتنی ئۆتۆمبێل ڕۆژێک پێش دابەشکردنی بەنزین سەرپێچییە، بەپێچەوانەوە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان تۆماردەکرێن و سزای پێبژاردنیان بەسەردا دەسەپێندرێت.