کارکردن بە بەڵگەنامە کۆنەکان ڕادەگیرێت

لە سبەینێوە لە بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرە تەنیا کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (30ـی ئابی 2026) دوا ڕۆژی کارکردنە بە ڕەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی لە بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە سبەینێ دووشەممەوە، مامەڵەی هاووڵاتییان تەنها بە کارتی نیشتمانی ئەنجامدەدرێت و کارکردن بە بەڵگەنامە کۆنەکان ڕادەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share