پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، بۆ سبەینێ دووشەممە کەشوهەوای شاری سلێمانی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە بەیانیی زووەوە تا نیوەڕۆ خۆڵبارین ناوچەکە دەگرێتەوە و خێرایی با بە ئاسایی دەمێنێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، پلەی گەرما بە شێوازێکی نائاسایی و دەگمەن بۆ ئەم کاتەی ساڵ 5 پلە دادەبەزن؛ بەجۆرێک بەرزترین پلەی گەرما 33 پلە و نزمترین پلەش 20 پلەی سیلیزی دەبێت.
دەشڵێت، هاتنی یەکم بارستەهەوای سارد بۆ ناوچەکە زۆر نزیکبووەتەوە، ئەگەری بارینی یەکەم باران و بەڕێوەبوونی پایزێکی پڕباران دەکرێ.