دەرمان دەڕشێنرێت و داوایەک لە هاوڵاتییان دەکرێت

تەندروستیی کۆیە ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی داهاتوودا هۆبەی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی کۆیە هەڵدەستێ بە هەڵمەتی ڕشاندنی ناو شاری کۆیە و گوندەکانی دەوروبەری، بەئامانجی قـ.ـڕکردن و کەمکردنەوەی مێشومەگەزە زیانبەخشەکان.

تەندروستیی کۆیە داوا لەهاوڵاتییان دەکات یارمەتیدەربن لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە و خۆیان بەدووربگرن لە هەڵمژینی دووکەڵ یان هەر ماددەیەکی دیکە کە بەکاردێت لەکاتی ڕشاندنەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەرەكە توركیا بەدرۆدەخاتەوە: لە بۆردومانەكانی دوێنێدا هیچ زیانێكمان بەرنەكەوتووە

یەكینەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بانگەشەی توركیا لەبارەی زیانگەیاندن بە هێزەكانیان ڕەتدەكاتەوە، دەڵێت، لە بۆردومانەكانی دوێنێی سەر پێنجوێن و شارباژێڕ،…
Total
0
Share